ئایسۆس لاپتۆپی دوو شاشەیی بەرهەم دێنێ
پێشووتریش هەر لەلایەن خودی كۆمپانیای ناوبراوەوە لاپتۆپی دوو شاشەیی بەرهەمهاتبوو، بەڵام چونكە هەندێك كێشەیان هەیە بوو، بەو جۆرەی پێویستە گرنگیان پێنەدرا، بەڵام ئەمساڵ گۆرانێكی جدی لە دوو شاشەكاندا پێكهێناوە.
لاپتۆپی جۆری Zenbook duo 15 و هەروەها لاپتۆپی جۆری pro duo 14 دوو لاپتۆپە جووت شاشەكەن.
لاپتۆپی جۆری Zenbook dou 15 لە یەكەی لێكدانەوەی Core i5 ئەنتەل سوود وەردەگرێ، 32 گیگابایت رامەكەیەتی. داتاگەكەی لە جۆری SSDیە و یەك ترابایتە. كارتی شاشەكەی زۆر بەهێزە. شاشەكەی لەمسییە و كوالیتی نیشاندانی K4ە.
شاشەكەی دووەمی 14 ئینجە و ئەویش هەمان كوالیتی هەیە. بەهۆی ئەوەی كە لاپتۆپەكە دوو شاشەی هەیە، كێشەكەی هەندێك لە لاپتۆپێكی ئاسایی زیاترە.
لاپتۆپی جۆری zenbook duo 14 ئەویش هەر جووت شاشەیە بەڵام توانای و كارایی لاپتۆپەكەی پێشووی نییە، گەرچی دەكرێت پارچەكانی بەهێزتر بكرێن.