راوتەرێك و خێـراییەكی بێ سنوور

راوتەرێك و خێـراییەكی بێ سنوور
تەكنەلۆژی گەیاندن و گواستنەوەی ئینتەرنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەوەندە خێرا دەبێ كە لە خەیاڵیشدا ناگونجێ.. سیستەمی G3 كە تازە لەم وڵاتەی ئێمەدا رێكلامی بۆ دەكرێت كەوتە ئەرشیفی مێژووەوە، ئێستا سیستەمی G5 و لەوەش زیاتر سیستەمی Wifi 6E بەرهەم هاتووە. راوتەر ئەو ئامێرەیە كە ئینتەرنێت لە تاوەرەكانەوە و وەردەگرێ و لە مەودایەكی سنوورداردا بڵاوی دەكاتەوە.
لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا، كۆمپانای Netgear راوتەری جۆری Nighthawk RAXE500 خستەڕوو كە دەبێتە یەكەم راوتەر كە wifi 6E بڵاودەكاتەوە. خێراییەكی بێسنوور..
گەرچی ئەم تەكنەلۆژییە خۆی هەتا ئێستا بە بەرفرەیی بڵاو نەبۆتەوە و واتە ئەو ئامێرانەی كە لەو سیستەمە سوود وەردەگرن، چ لە مۆبایل یا كۆمپیوتەر بەرهەم نەهاتوون و لە داهاتوودا بۆ بەرهەمهێنانیان هەوڵ دەدرێ. خێرایی راوتەرەكە 6 گیگا هێرتزە. هەر ئامێرێك پشتیوانی لە وای-فای 6 بكات دەتوانێت لە یەك كاتدا لەگەڵ 59 ئامێر پەیوەند بدرێ..
Top