دەمامكی زیرەك و تایبەتمەندییەكانی

دەمامكی زیرەك و تایبەتمەندییەكانی
لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا بەشێك لە بەرهەمە تەكنەلۆژییەكان بۆ بابەتی تەندروستی و لەشساغی تەرخان كرابوون.. كۆمپانیای Razer كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی پێشانگاكە ماسێكی نوێی خستەڕوو كە تایبەت بوو بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كرۆنا.
دەمامكە نوێیەكەی ریزەر، جگە لەوەی وەك دەمامك سوودی لێوەردەگیرێ چەند تایبەتمەندییەكی نوێشی تێدایە. سیستەمی رووناكی و تیشكدانەوەی تایبەتی هەیە. بە جۆرێك كە روخساری بەكارهێنەرەكەی لە تاریكیشدا دەبیندرێ. دەمامكەكە مایكێك و بەهێزكردنی دەنگی تێدایە كە وا دەكات خەڵكانی دیكە بەباشی دەنگی بەكارهێنەر لەكاتی بەستنی دەمامكیشدا ببیسترێ. دەمامكەكە دەبێت شەحن بكرێتەوە. هەربۆیە بۆكسی شەحنكردنەوەكەی جگە لە شەحنكردنەوەكە ماسكەكە لە باكتریا و ڤایرۆسیش پاك دەكاتەوە.
Top