2021 CESلــــە سەردەمی كرۆنادا

2021  CESلــــە سەردەمی كرۆنادا
گەورەترین پێشانگای ساڵانەی تەكنەلۆژیای سەردەم (CES) هەموو ساڵێك لە سەرەتای مانگی زستاندا واتە مانگی 1دا، لە شاری (لاس و گاس)ی ئەمەریكادا بەڕێوە دەچێ. مێژووی ئەم پێشانگایە بۆ 54 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و چەند جار گۆڕانی بەسەرداهاتووە، سەرەتا دوو وەرزی هاوینە و زستانەی هەبوو، ئێستا تەنیا لە وەرزی زستاندا بەڕێوە دەچێ..
لە ماوەی ئەو 54 ساڵەدا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ هەوڵیانداوە نوێترین بەرهەمەكانیان بخەنەڕوو..
ئەمساڵ كە ساڵێكی پڕ لە ناخۆشی بوو بۆ هەموو كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، پەتای كرۆنا باڵی بەسەر هەموو جیهاندا كێشابوو، نەتواندرا پێشانگای CES بەشێوەی بەشداری راستەوخۆ بەڕێوە بچێت، بۆیە بەشێوەی ئۆنلاین لە رۆژی 11 هەتا 14 مانگ بەڕێوەچوو. پێشانگای ئەمساڵ وەك ساڵی ساڵان گەرموگوڕ نەبوو، پێشانگای ساڵی رابردوو كە چوار هەزار ژوور بۆ كۆمپانیاكان تەرخان كرابوو، ئەمساڵ كۆمپانیاكان تەنیا 1800 ژووریان گرتبوو.. ئامێرەكانی پەیوەندیدار بە تەندروستی و لەشساغی شوێنێكی گەورەیان لەو پێشانگایەدا گرتبوو.. ئێمە لە بەشی ئایتی گۆڤاری گۆڵاندا هەوڵ دەدەین، بەشێك لەو ئامێرانەی كە لە پێشانگادا نیشان دران و رەنگە لەداهاتوودا بكەونە بازاڕەوە دەناسێنین..
Top