گوڵدانێك مۆبایل پاك و شەحن دەكاتەوە

گوڵدانێك مۆبایل پاك و شەحن دەكاتەوە
ئەم ئینجانە بچووكە كە زیاتر وەك پەرداخێك دەچێت، سەرەڕای شەحنكردنەوەی مۆبایل لە ڤایرۆسی و باكتریاش پاكی دەكاتەوە.
كاتێك مۆبایلەكەت شەحنی دادەبەزێت هەر ئەوەندە بەسە لەناو ئەو گوڵدانەی دابنێی و ئیدی بە هۆی بڵاوكردنەوەی تیشكی سەرووی وەنەوشی گشت باكتریا و میكرۆبەكان لەناو دەبات و مۆبایلەكەش شەحن دەبێتەوە.
گوڵدانە شەحنكەرەوەكە بە جۆری Obilo phone ناسراوە و لەگەڵ هەموو ئەو مۆبایلانە دەگونجێت كە سیستەمی Qi واتە شەحنكردەوەی خێرایان هەیە.
Top