چاویلكەیەكی زیرەك و تواناگەلێكی زۆر

چاویلكەیەكی زیرەك و تواناگەلێكی زۆر
چاویلكەی زیرەك كە بۆ یەكەمجار لەلایەن گوگڵەوە بەرهەمهات و دواتریش كۆمپانیاكانی دیكە پەرەیان پێدا، بۆتە یەكێك لەئامێرە تەكنەلۆژییەكانی سەردەم، رەنگە لایەنگری زۆر نەبێت، بەڵام لە داهاتوودا هیچ دوور نییە شوێنی چاویلكەی ئاسایی بگرێتەوە، چاویلكەی زیرەكی Oppo Ar Glass 2021 یەكێكە لەم چاویلكانەیە. بەهۆی ئەم چاویلكەوە دەتواندرێ ڤیدیۆیەكان بەشێوەی واقیعی ببیندرێ، یارییە VR و وێنەی VRی پێ سەیر بكرێ.
كۆمپانیای ئۆپۆی بەرهەمهێنەری چاویلكەكە پێیوایە بەرهەمەكەی ئەو جیاوازە و لەباری كێشەوە 75 كێشی كەمترە لەچاویلكە سمارتەكان و رێك وەك چاویلكەیەكی ئاسایی دەچێت. شاشەیەكی بچووكی كەمتر لە ئینجێكی هەیە. سپیكەرێكی دەنگ بەرزیشی لەگەڵدایە. كاتێك بە چاویلكەكە سەیری فیلمەكان دەكەی وەك ئەوە وایە لە هۆڵی سینەما دانیشتبی وایە. چاویلكەكە لە رێگای ئاپێكەوە لە مۆبایلدا كۆنترۆڵ دەكرێ.
Top