كامێرای چاوەدێریش دەفڕێت

كامێرای چاوەدێریش دەفڕێت
كامێرای چاودێری ئاسانكارییەكی زۆری بۆ ئاشكراكردنی تاوان و دزییەكان كردووە. وەك باشترین پاسەوان و چاودێر سەیر دەكرێن.
كامێرای چاودێری جێگیرن و لەیەك شوێن دادەنرێن، بەڵام كۆمپانیای Ring كە كۆمپانیایەكی ئەمریكی بواری بەرهەمهێنانی ئامێری ئەمنییەتییە. كامێرایەكی نوێی بەرهەمهێناوە كە لەبری ئەوەی لە شوێنێك جێگیر بكرێ، وەك فڕۆكەیەكی بچووك لە بە دەوروبەردا دەفڕێت. كامێراكە بەجۆری Always home cam ناسراوە. لە راستیدا (درۆن)ێكی خۆكارە و بەبێ ئەوەی كەس كۆنترۆڵی بكات لە شوێنی خۆی بەرز دەبێتەو و پاش گەشتێك بە دەوروبەری خۆیدا لە شوێنی خۆی دەنیشێتەوە و خۆی شارژ دەكاتەوە. راستە خۆكارە بەڵام دەكرێت فەرمانیشی پێبكرێ كە بە چ شوێنێكدا بخولێتەوە. كاتێك بۆ یەكەمجار كاری پێدەكرێت دەبێ نەخشیەك لە شوێنی خۆی و ئەو شوێنانەی دەبێ سەریان لێبدا پێی بناسێندرێ. كامێراكەی فول ئیچ دییە. دەكرێت زۆر ئەركی دیكەشی پێ ئەنجام بدەی بۆ نموونە دەكرێت بینیرێ بۆ شوێنێك بزاندرێ لەوێ چ باسە. كامێرا فڕۆكەكە خۆی لە بەربەستەكان لادەدات.
Top