ماوسێكی نوێ لە ستایلێكی كۆندا

ماوسێكی نوێ لە ستایلێكی كۆندا
ماوس كە شاكلیلی چوونە ناو شاری كۆمپیوتەرە، دەكرێ بڵێین بەبێ ماوس ناتواندرێ سوودێكی ئەوتۆ لە كۆمپیوتەر ببینن.. كاركردی ماوسە كلاسیكیەكان وابوو كە تۆپێك واتە گۆیەك لە خوارماوسەكە بوو كە بە جوڵاندنی دەسووڕا و بەهۆی ئەویش هێمای ماوس لەسەر شاشەكە دەجووڵا.. بەڵام لە ماوسە نوێیەكاندا لەبری گۆ تیشكی لەیزەر ئەم ئەركە ئەنجام دەدات.
كۆمپانیای Logitech (لۆجتیك) ماوسێكی نوێی بە ناوی Trackball ERGO M575 بەرهەم هێناوە كە بەشێوەی ماوسە كلاسیكییەكان گۆیەك واتە Trackballیەكی هەیە، بەڵام گۆیەكە لەبری لە ژێرەوە بێ لەسەرەوەیە بەكارهێنەر بە پەنجەكانی جوڵەی پێدەكا. ماوسی ئاماژە بۆ كراو جگە لە دوو دوگمەی راست و چەپ دوو دوگمەی دیكەشی هەیە كە دەكرێ بە ویستی خۆت پرۆگرامی بۆ دابنێی.
ماوسەكە بێ وایەرە و لە بلووتوس سوود وەردەگرێ، بەڵام دینگڵێكیشی لەگەڵدایە كە دەكرێت سیستەمی وای-فایش بەكار بهێنرێت.
Top