چاویلكەیەكی زیرەك و تواناكانی
دیزاینێكی سەرنجراكێشی هەیە، سپیكەری نیوە كراوەی چاویلكەكە ئەزموونێكی نوێیە بۆ بەكارهێنەر. دەنگی سپیكەرەكە لە روونی و زوڵاڵیدا هاوتای نییە. سیستەمی دەنگی چاویلكەكە بە سوود وەرگرتن لە شەپۆلی دەنگی، دەنگەدەنگی زیادی دەرەوە رادەگرێت. بە جۆرێك كاتێك پەیوەندییەكت بۆ دێ، ئەگەر دەنگە دەنگیش هەبێت كێشەت بۆ نایەتە پێش چونكە بەكارهێنەر گوێی لێنابێت.
بە دەست پێداهێنان كۆنترۆڵ دەكرێت. بە دەست پێداهێنان بە دەسكی چاویلكەكە دەنگی كەم و زیاد دەكرێت. بە لێدانی دوو پت لە لای راست دەنگەكە دەوەستێ، بەڵام بۆ لای چەپ چالاك دەبێتەوە.
بە دوو پتە لێدان لەلای چەپ یان راست دەتوانی وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوە. سیستەمی بلوتوس 5ی لەسەرە و لەگەڵ ئامێرەكان بە شێوەی ئۆتۆماتیكی پەیوەند دەدرێت. كاتێك شەحن دەبێتەوە دەكرێ هەتا پێنج كاتژمێر سوودی لێوەربگری.