هەم شەحنە و هەم هاردی دەرەكییە

هەم شەحنە و هەم هاردی دەرەكییە
كۆمپانیای SanDisk چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی میمۆری و هارد و فلاش میمۆری دایە. لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ناوبراو شەحنێكی بێ وایەری خستەڕوو كە جگە لەو ئەركە هاردێكی درەكیشە. شەحن یا هاردی دەرەكی Ixpand Wireless Charger Sync راستەوخۆ باكاپ لە وێنە و ڤیدیۆكانی مۆبایلەكان هەڵدەگرێتەوەو كێشەی كەمبوونی میمۆری مۆبایلیشت نامێنێ. هەركاتێك مۆبایلەكەت بۆ شەحنكردنەوە لەسەر شەحنی بێ وایەری ناوبراودانا هەر ئەوكات ئەگەر بەكارهێنەر نیازی هەبێت دەتوانێ وێنە و ڤیدیۆكانیش بەبێ هیچ وایەرێك بخرێنە سەر هاردەكە. هاردەكە 256 گیگابایتە، رەنگە زۆر نەبێت، بەڵام هەر ئەو رێژەیەش بۆ مۆبایلێك كە میمۆرییەكەی كەمە زۆر گونجاوە.
Top