كاتژمێرێك چاودێری تەندروستیت دەكات

كاتژمێرێك چاودێری تەندروستیت دەكات
كۆمپانیای هواوی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا توانی بگاتە ریزی كۆمپانیا دەستەبژێر و یەكەمەكانی جیهان.. مۆبایل و ئامێرەكانی دیكە هواوی لە ریزی یەكەمەكان دان و ململانێیەكی جیدی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە دەكات..
هواوی بە بەرهەمهێنانی كاتژمێری Watch GT 2E چۆ قۆناغێكی دیكەوە.. كاتژمێرێك كە چاودێرێكی تەندروستی تەواوی بەكارهێنەرەكەی دەكات.
ئەگەر بەكارهێنەر راهێنانی وەرزشی بكات، بێگومان زانینی رێژەی ئوكسیجن لە خوێندندا، رێكخستنی لێدانی دڵ، رێكخستنی كاتەكانی راهێنان، پڕۆگرامدانانی بۆ بوارەكانی دیكەی ژیان زۆر گرنگە. تەنانەت ئەگەر كاری وەرزشیش نەكەی دیسان پێویستت بەوەیە كە چاودێرێكت هەبێت لە مەترسی و نەخۆشییەكان ئاگادارت بكاتەوە. رەنگە بۆ هیچ كەسێك ئەوە نەگونجێت و نەكرێت كە شەو و رۆژ یەكێك چاودێری تەندروستیت بكات، بەڵام كاتژمێری Watch GT 2E بەردەوام لە خزمەت بەكارهێنەرەكەی دایە. تواناكانی كاتژمێرەكە ئەوانەن:
85 شێوازی راهێنانی دایە، وەك شاخەوانی، پاركۆر، ئێسكێت، مەلەوانی، ماراسۆن، بەپێی رۆیشتن، پایسكل لێخوڕین، راهێنانی وەرزشی...تاد. كاتژمێرەكە لە گشت ئەو ساتانەی كە بەكارهێنەرەكەی خەریكی ئەنجامدانی جوڵەی وەرزشییە، زانیاری لەبارەی جەستە و كێشەكانی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی كۆدەكاتەوەو ئەگەر هەستی بە شتێكی نەخوازراو كرد ئاگاداری دەكاتەوە.
توانای Max Vo2 هەیە واتە یارمەتی بەكارهێنەرەكەی دەدات تا رێژەی ئوكسیجن لە خوێندا بزانێ و تێبگات هەر راهێنانێك چەندە لە سەر ماسولكەكانی دڵی كاریگەری هەبووە. رێژەی سترێسی بەكارهێنەرەكەی دەپێوێ تا بەكارهێنەرتێبگات لە هەفتەیەكدا چەندجار و لە چ كاتێكدا تووشی سترێس بووە. زیاتر لە 500 گۆرانی وئاوازی تێدا تۆمار دەكرێ و تا لەكاتی وەرزش كردندا گوێیان لێبگری.
Top