رۆڵی ئوكسجێن پێو لەنەخۆشی كرۆنادا

رۆڵی ئوكسجێن پێو لەنەخۆشی كرۆنادا
ئامێری ئوكسجێن پێو واتە ((Pulse Oximeter ئامێرێكە بەرلە پەتای كرۆناش گرنگی خۆی هەبووە، بەڵام بە پەرەسەندنی ئەم پەتایە گرنگی ئامێرەكە زیاتر دەركەوت.
ئەوانەی تووشی پەتای كرۆنا دەبن، رێژەی ئوكسجێن لەناو خوێنیاندا كەم دەبێتەوە. بە هۆی ئامێری ئوكسجێن پێو واتە Pulse Oximeter دەزاندرێ كە رێژەی ئوكسجێنە لەناو خوێندا چەندە؟
لە بازاڕەكانی جیهاندا گەلێك جۆری ئامێری ئوكسجێن پێو هەیە، راستە هەموویان یەك ئەرك ئەنجام دەدەن، بەڵام هەموویان وەك یەك ورد و راست نین لە نیشاندانەكاندا.
دوای تەشەنەسەندنی پەتای كرۆنا، زۆر كەس ئەو ئامێرەی كڕی، بەڵام بێ ئەوەی كە شارەزاییەكی ئەوتۆی لەبەكارهێنانیدا هەبێ. ئامێرەكە لە سەرپەنجەی بەكارهێنەر دەكرێ و بەهۆی شاشەی خودی ئامێرەكەوە دەزاندرێ رێژەی ئوكسجێنەكە دەزاندرێ. هەرچەندە باشترین شوێن بۆ زانینی رێژەی ئوكسجێن بەو ئامێرە، گوێچكەی بەكارهێنەرە، چونكە لە سەرەوە نزیكە و كەمتریش بەركەوتنی هەیە. هەندێك لەو ئامێرانە جگە لە نیشاندانی رێژەی ئوكسجێن، لێدانی دڵ و گەرمی لەش و زەختی خوێنیش نیشان دەدەن. هەتا ژمارەی سەر شاشە بچووكەكە كەمتر بێت، نیشاندەدا كە كەمتر ئوكسجێن بۆ بەكارهێنەرەكەی دەچێت. بۆ نموونە ئەگەر 50% بێت نیشاندەدات كە 50% لە خانەكانی خوێن ئوكسجێنیان بۆ ناچێت.
Top