مەچەكبەندی تەندروستی رێلمی

مەچەكبەندی تەندروستی رێلمی
بازووبەند یا مەچەكبەندە زیرەكەكان، بەرهەمێكی تازە و ناوازەن! لە ستایل و ئەركدا زۆر وەك كاتژمێری زیرەك دەچن. كۆمپانیای رێلمی یەكەم مەچەكبەندی خۆی خستەڕوو. Realme Band شاشەكەی كەمترە لە ئینجێك. شاشەكەی بە بەراورد لە شاشەی باندەكانی دیكە گەورەترە، چونكە دەتوانی 64 پیت لەسەر شاشەكە ببینی. رێلمی چەند دوگمەیەكی لەمسی هەیە، بۆ ئەوەی كە گوستی بەكارهێنەرەكە تەواوی شاشەكە دانەپۆشێ ئەوكاتەی بەكارهێنەر دەیەوێ فەرمانێك ئەنجام بدا.
ئاپەكانی باندی ناوبراو، كورتە پەیام و پەیامە ئاگاداركردنەوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و واتساپ و ئینستا و تویتەر... نیشان دەدات. شاشەكەی لە شووشە دروستكراوەو و بە ئاو تێكناچێت و تۆز و خۆڵ ناگرێت. ئەوكاتەی كە شەحن دەكرێتەوە هەتا دە رۆژ دانابەزێت. باندەكە پێوانی دڵ دەگرێ، هەنگاوەكان دەپێوێ، چۆنییەتی خەوی بەكارهێنەرەكەی هەڵدەسەنگێنێ، لە رۆژدا چەند جارێك بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە ئاو بخواتەوە. 9 جۆر حاڵەتی وەرزشی تێدایە. وەك: یۆگا، بەپێی رۆیشتن، راكردن، شاخەوانی...تاد.
Top