شاشەیەك بۆ ئامێری یارییەكان

شاشەیەك بۆ ئامێری یارییەكان
لە ماڵەوە تەلەڤزیۆنەكێتان هەیە، ئەویش ناتوانی سوودی لێوەربگری، چونكە منداڵەكەت ئامێری یاری خستۆتە سەر و بەردەوام یاری پێدەكا. لەكاتێكی وادا رێگا چارە چییە؟ رەنگە باشترین رێگا چارە هەر ئەوە بێ كە سكرینی جۆری GAEMS Sentinel بەكار بێنێت.
ئەمە شاشەیەكی سەرنج راكێشە كە لە بۆكسێك دا داندراوە و هەم شوێنی خۆی دەبێت و هەم شوێنی ئامێری یاریكردنەكە. منداڵ یا ئەو كەسەی یاری دەكات پێویست ناكات تەلەڤزیۆن بەكار بێنی و هەروەها دەتوانی بە ویستی خۆی بۆ هەر ژووری بیهەوێ بیبات. شاشەكە 17 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی فول ئیچ دییە. گۆشەی 170یە. زۆر خێرایە. خۆی سێ بڵندگۆی هەیە كە دەنگێكی ستریۆیی بڵاودەكەنەوە. بۆ گشت ئامێرەكانی یاری كردن وەك PS4 Pro ، Xbox One S و Xbox One X دەگونجێت. دەكرێت لاپتۆپ و هەروەها مۆبایلیش پێوە پەیوەند بدرێ.
Top