ڤایرۆسی کۆرۆنا و كۆمپیوتەر

ڤایرۆسی کۆرۆنا و كۆمپیوتەر
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) یەکێکە لە نوێترین ڤایرۆسەکان و لەمڕۆدا گەرمترین دەنگوباسی هەموو دونیایە. خاڵی جەختی میدیا و خەڵک لە ئێستادا تەنها لەسەر ئەم جۆرە ڤایرۆسەیە کە بوەتە هۆی کوشتنی ژمارەیەک لە خەڵك. هەرچەندە کۆرۆنا تەنها خەڵک توشی نەخۆشی دەکات بەڵام تەکنەلۆجیاش بەدەر نیە لەم ڤایرۆسە. گروپێکی بەرهەمهێنەری زیانەواڵا هەستاون بەدروستکردنی ڕانسەموێرێک بەناوی Coronavirus Ransomware کە هەڵدەستێت بە پەڕلەکردنی زانیارییەکانت وە بەهۆیەوە تۆ ناتوانی سوود لە زانیارییەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت وەرگریت هەتاکو پارەیان پێ نەدەیت.

هەربۆیە لەم بارودۆخەدا پێویستە ئاگامان لە تەندروستی خۆمان و ئامێرەکەمان بێت.

خوای گەورە پارێزەری هەموان بێت.

ڕێکار عطا عازەبانی

سەرچاوە techeye.org
Top