پرۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوە و نیشاندانی پاسۆردەكان

پرۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوە و نیشاندانی پاسۆردەكان
پاسۆرد یان هەژماری چوونە ژوور و كۆدی نهێنی وەك كلیلی كردنەوەی دەرگاكان و پاراستنی داتا و بابەتە شەخسییەكانە. كەم كەس هەیە رۆژانە بۆ كردنەوەی ئیمێل، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك، هەژمارە بانكییەكانی، كردنەوەی ماڵپەڕە تایبەتییەكان و ..تاد، پێویستی بە كۆدی نهێنی نەبێت. هەڵگرتن و پاراستن و لەبیرنەچوونەوەی پاسۆردەكان دژوار نییە، بەڵام كەم كەس بە هەندێ دەگرێ و بۆیە لە دواییدا كە كێشەیەك هاتە پێش هەرچەندە زەینی دێنێ و دەیبا پاسۆردەكەی نایەتەوە بیر.. بۆ چارەسەری گێڕانەوەی پاسۆرد و نیشاندانی پاسۆردە تۆماركراوەكان پرۆگرام و ماڵپەڕی تایبەت هەیە، یەكێك لە پرۆگرامەكان پرۆگرامی Nsasoft Spotauditor ، ئەم پرۆگرامە بە ئاسانی هەر پاسۆردێك كە لە كۆمپیوتەرەكەتدا خەزن بووە، وەك پاسۆردی ویندۆز، ئێمێل، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و تویتەر و ئینستاگرام و... دەهێنێتەوە و نیشانی دەدات. جگە لەو كارە پرۆگرامەكە هەموو ئەو ماڵپەڕانەی سەیركراون، یان ئەو پرۆگرامانەی لەسەر كۆمپیوتەر داندراون دەتوانی بیانسڕێتەوە و هەروەها سڕینەوەی فایلە كاتییەكان و ناونیشانی سایتەكانیش پرۆگرامی ئاماژە بۆ كراو ئەنجامی دەدات..
Top