كاتژمێرێك لە گەرمای دەست وزە وەردەگرێ

كاتژمێرێك لە گەرمای دەست وزە وەردەگرێ
كاتژمێرە زیرەكەكان گۆڕانێكی نوێ بوو لە جیهانی كاتژمێردا كە مێژووی بەرهەمهێنانی یەكەم كاتژمێر بۆ هەزار ساڵ زیاتریش دەگەڕێتەوە. كاتژمێرە كلاسیكیەكان پێویستیان بە قورمیش كردن بوو، دواتر بە باتری كاریان دەكرد و لەم دواییەدا كاتژمێری زیرەك كە ئەركەكانی بەرفراوانترن لە كاتژمێرێكی ئاسایی بۆ كاركردن پێویستیان بە شەحنكردنەوەیە. كاتژمێری جۆری PowerWatch 2 بۆ كاركردن وزەی ناوێت و وزەكەی خۆی لە گەرمای دەستی بەكارهێنەرەكەی وەردەگرێت.
شاشەی كاتژمێرەكە 1.2 ئینجە و رەنگییە، وزەی خۆی لەگەرمی وەردەگرێت، جا چ گەرمی دەستی بەكارهێنەرەكەی بێت یان تینی خۆر. زۆربەی تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرێكی هۆشمەندی تێدایە، وەك GPS و هەستەوەری تایبەت بە چالاكی بەكارهێنەرەكەی. بۆ كاتژمێرێك كە وزەكەی خۆی لە گەرمای خۆر و دەستی بەكارهێنەرەكەی وەربگرێ، نابێ چاوەڕوانییەكی زۆریشی لێكبرێت، هیچ پرۆگرامێك، جگە لە پرۆگرامەكانی خۆی وەرناگرێت، ناكرێت پەیوەندی پێوە بكرێت و كاركردەكانیشی سنووردارن، بەڵام لە قوڵایی دەریاشدا دەكرێت مەلەی پێبكرێت و كێشەی بۆ نایەتە پێش و بەردەوام لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەشی نیشان دەدات.
Top