كیبۆردێك بە ویستی بەكارهێنەر دوگمەكانی دەگۆڕدرێن

كیبۆردێك بە ویستی بەكارهێنەر دوگمەكانی دەگۆڕدرێن
كیبۆرد گرنگترین پارچەی یا بەشی كۆمپیوتەرە، ئەگەرچی وەك ئامێری لاوەكی كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت، بەڵام بەبێ ئەو ئامێرە ناكرێت سوود لە كۆمپیوتەر وەربگرین..
كیبۆردەكان توانا و قەوارە و ستایلی جیاوازیان هەیە، هەندێك لە كیبۆردەكان تەنیا بۆ ئەركێكی تایبەتی دروست دەكرێن و هەندێكیشیان وەك جۆكەر وان و گشت كارەكان ئەنجام دەدەن.
لەم سەرەتای ساڵی 2019دا كیبۆردی جۆری SteelSeries Shift Keyboard بەرهەم هات، كیبۆردێك كە لەراستیدا تایبەت بە گەیمە، بەڵام بۆ هەموو ئەركێكی دیكەش دەبێت، جیاوازی ئەم كیبۆردە لەگەڵ كیبۆردەكانی دیكە لەوەدایە كە دوگمەكانی بە ویستی بەكارهێنەر دەگۆڕدرێن.. بە ئاسانی گشت دوگمەكان لەو چوارچێوەیەی كە تێیدا دەردەهێندرێن، بەكارهێنەر دەتوانێ بەپێی پەنجەكانی خۆی رێكیان بخات و بەرزی و نەوی دوگمەكان بكات، جگە لەوەش كیبۆردەكە بۆ چەندین كەس دەكرێت پرۆگرامی بۆ دابندرێت، واتە هەر كەسە و بە ویستی خۆی كیبۆردەكە دابنێت و بەهۆی پرۆگرامێك دەستكاری بكات..
هەركام لە دوگمەكان دەكرێت ئەرك و فەرمانی دیاریكراویان پێ بسپێردرێ، هەر دوگمەیەك دەكرێت لە یەك كاتدا چوار فەرمانی پێ بسپێردرێ..
Top