پرۆگرامێك بۆ دابەزاندنی فیلم لە ئینتەرنێت

پرۆگرامێك بۆ دابەزاندنی فیلم لە ئینتەرنێت
ئەوانەی نیازیان هەیە لە ئینتەرنێت و لە ماڵپەڕی یوتیوب یان هەر سایتێكی دیكە فیلم دابەزێنن، بەبێ پرۆگرامی تایبەت بە دابەزاندن ناتوانن. هیچ پرۆگرامێكیش نییە كە بتوانێت لەگەڵ هەموو سایتەكانی تایبەت بە هاوبەشكردنی فیلم بگونجێت، بۆیە بەكارهێنەر دەبێت چەند پرۆگرامێكی تایبەت بە دابەزاندنی فیلمی بەشێوەی ئۆنلاین هەبێت. پرۆگرامی Apowersoft Video Download Capture یەكێكە لە پرۆگرامە گرنگەكان كە پشتیوانی زیاتر لە 100 ماڵپەڕی تایبەت بە هاوبەشكردنی فیلم دەكات، ماڵپەڕەكانی وەك (Dailymotion, YouTube, Facebook, 123Video)...تاد لەگەڵ ئەو پرۆگرامە دەگونجێن.
پرۆگرامەكە بە خێراییەكی زۆر فیلمەكان دادەبەزێنێ و دەتوانی فۆرماتی فایلە ڤیدیۆیەكانیش بگۆڕێ، تەنیا بە كۆپی كردنی ئەدرەسی فیلمەكە و دانانی لە بۆكسی تایبەت بە دابەزاندن فیلمەكە دادەبەزێت.
Top