ڕووکاری UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە زنجیرەی S24 دەهێنێتە ناو ئامێری زیاتری گالاکسی

ڕووکاری UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە زنجیرەی S24 دەهێنێتە ناو ئامێری زیاتری گالاکسی

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بڵاوکردنەوەی وەشانی نوێکراوی One UI 6.1ی ڕاگەیاند، کە ڕێگە بە دەستگەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI دەدات لەسەر کۆمەڵێک مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی گالاکسی. ئێستا بەکارهێنەرانی زنجیرەی گالاکسی S22 و گالاکسی Z Fold4 و گالاکسی Z Flip4 و زنجیرەی گالاکسی Tab S8دەتوانن چێژ لە ئەزموونەکانی مۆبایلی زیرەکی دەستکرد وەربگرن کە لەلایەن AI Galaxy دابینکراوە.
نوێکردنەوەی One UI 6.1 دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆشەویست Galaxy AI بۆ بەکارهێنەران لە ئاستی جیهانیدا فراوانتر دەکات. ئەم تایبەتمەندیانە بریتین لە؛ Circle to Search with Google ، یارمەتیدەری چات Chat Assist ، وەرگێری دەستبەجێ Interpreter ،وەرگێڕی ڕاستەوخۆ Translate Live ، یارمەتیدەری تێبینی Note Assist ، یارمەتیدەری نووسینەوە Transcript Assist ، یارمەتی گەڕان Browsing Assist ، دەستکاریکردنی دروستکردن Generative Edit ، پێشنیاری دەستکاریکردن Edit Suggestion ، دروستکردنی پاشبنەمای زیرەکی دەستکرد AI -Generated Wallpaper.

باشترکردنی پەیوەندی و بەرهەمهێنان بەرەو ئاستێکی نوێ ببە
تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI پەیوەندییەکان بەرز دەکەنەوە بە دابینکردنی ئامرازەکان کە کارلێکی نەرم لە سەرانسەری زمانەکاندا ئاسان دەکەن. جا گەشت بکەیت یان پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانت بکەیت بە زمانە جیاوازەکان، تایبەتمەندیەکانی وەک وەرگێڕی دەستبەجێ Interpreter کە ڕێگەت پێدەدات وەرگێڕانی دەق بکەیت بۆ گفتوگۆیەکی شاشەی دابەشکراو، و وەرگێڕی ڕاستەوخۆ Translate Live کە وەرگێڕانی دەنگ و دەق بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە کاتی خۆیدا دابین دەکات، هەروەها یارمەتیدەری چات Assist Chat ، کە بەکارهێنەران دەتوانن تۆنی پەیام و وەرگێڕانی پەیام بە زمانە جیاوازەکان دابنێن؛ ئەمەش گفتوگۆی نەرم و نامەنووسی کاریگەر مسۆگەر دەکات.
ئێستا بەکارهێنەرانی زیاتر دەتوانن سوودمەند بن لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، لەگەڵ Circle to Search with Google کە سۆشیال میدیا و وێبگەڕان بە ئاماژەیەکی سادە ئاسانتر دەکات، لە کاتێکدا Note Assist کارەکان ئاسانتر دەکات بە دروستکردنی شێوازێکی خۆکاری و پوختە، و Browsing Assist بە شێوەیەکی کارا پوختەی گشتگیر لە بابەتەکان و ناوەڕۆکی ئۆنلاین دروست دەکات و وەردەگێڕێت، و یارمەتیدەری نووسینەوە Transcript Assist ڕێگە دەدات بە ئاسانی پوختە و وەرگێڕانی وردی کۆبوونەوەکان دروست بکرێت.

بەردەست بوون
نوێکاری نوێ لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بۆ زنجیرەکانی گالاکسی S22 و گالاکسی Z Fold4 و Z Flip4و زنجیرەی گالاکسی Tab S8 بەردەست دەبێت.

Top