تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن ئەزموونێکی نوێ پێشکەش دەکەن

تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن ئەزموونێکی نوێ پێشکەش دەکەن

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس تیشکی خستە سەر نوێترین پێکهاتەی تەلەفزیۆن و ئامێرە دەنگییەکانی بۆ ساڵی 2024 لە میانی چالاکییەکەی “Unbox & Discover”، کە بەرهەمەکانی نمایشکراو بریتین لە تەلەفزیۆنی Neo QLED 8K و 4K و تەلەفزیۆنی OLED، جگە لە ئامێرە دەنگییەکان. بە پشتبەستن بە پێشەنگی خۆی لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک.
ئێس دبلیو یۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری یەکەی بازرگانی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: “بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیاکانی زیرەکی دەستکرد بە شێوازی نوێ، ئێمە لە سامسۆنگ هەوڵدەدەین لە ئەزموونە تەقلیدییەکانی بینین تێپەڕین، و پێکهاتەی 2024 ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی سامسۆنگە بۆ داهێنان، بە پێشکەشکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا کە سنووردار نییە بە کات بەسەربردن، بەڵکو دەوڵەمەندکردنی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانیش".

ئەزموونی هەستیاری بە Neo QLED 8K بە تایبەتمەندی ڕوونی و دەنگ و زیرەکی بەرز بکەرەوە
تەلەفزیۆنی Neo QLED 8K بە چارەسەرکەری پێشکەوتووی NQ8 AI Gen3 کە نوێنەرایەتی بازدانێکی گەورە دەکات لە تەکنەلۆژیای تەلەفزیۆن کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات. لەگەڵ زیادبوونی هەشت هێندە لە تۆڕە دەمارییەکان لە 64 بۆ 512.
بە تەکنەلۆژیای 8K AI Upscaling Pro، بەرنامە و فیلمە تەلەفزیۆنییە دڵخوازەکانی بەکارهێنەران بەرز دەکرێنەوە. جگە لەوەش AI Motion Enhancer Pro دڵنیای دەدات لە نمایشکردنی نەرم و ڕوونی دیمەنە خێراکان کە ئەمەش بە تایبەتی بۆ هاندەرانی وەرزش سەرنجڕاکێشە. سەرەڕای ئەوەش، Real Depth Enhancer Pro هەستێکی ڕاستەقینەی قووڵی زیاد دەکات بۆ دیمەنەکان.

هەروەها Neo QLED 8K تایبەتمەندی کارکردی زیرەکی دەستکردی هەیە کە لە ئارەزووەکانی بەکارهێنەر تێدەگات و دەگونجێت، بەو پێیەی دۆخی یاری خۆکاری زیرەکی دەستکرد AI Auto Game Mode لە کاتی یاریکردندا چالاک دەکرێت، دۆخی تایبەتکردنی زیرەکی دەستکرد AI Customization Mode ڕێکخستنەکانی وێنە بۆ هەر دیمەنێک، لەکاتێکدا دۆخی وزەی زیرەکی دەستکرد AI Energy Mode وزە دەپارێزێت بەبێ ئەوەی سازش لەسەر کوالێتی وێنە بکات. ئەم تایبەتمەندیانە دڵنیایی دەدەن کە تەلەفزیۆنی Neo QLED 8K ئاسانترە بۆ بەکارهێنان.
زنجیرەی Neo QLED 8K بە دوو مۆدێلی جیاواز بەردەستە بە ناوەکانی QN900D و QN800D و بە قەبارەکانی نێوان 65 بۆ 85 ئینچ بەردەستە، و گەرەنتی ئەزموونێکی بینینی بێهاوتای دەکات.
ئەزموونی زیرەکی یەکگرتوو و تایبەتمەند لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی سامسۆنگ Tizan
سیستەمی کارپێکردنی بەهێزی Tizen درێژدەبێتەوە بۆ ئامێرەکانی سامسۆنگ لە ماڵەوە، هەروەها ئامێرەکانی لایەنی سێیەم و ئینتەرنێتی شتەکان (IoT)، بەهۆی گونجانی لەگەڵ پێوەرەکانی هاوپەیمانی پەیوەندییەکانی ماڵەوە Home Connectivity Alliance (HCA) و وMatter.
کۆمەڵەی شاشەی سامسۆنگ لە ساڵی 2024دا یەکخستنی مۆبایلە زیرەکەکانی بەکارهێنەران دەباتە ئاستێکی بێ وێنە بە تەنها بە نزیککردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکانیان لە تەلەفزیۆنەکە، بەکارهێنەران دەتوانن دۆخی Smart Mobile Connect چالاک بکەن، مۆبایلەکە دەکاتە کۆنتڕۆڵی دوور بۆ هەردوو تەلەفزیۆنەکە و ئامێرە ماڵییە بەستراوەکان.
تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ لە ساڵی 2024دا؛ ئەزموونێکی زۆر تایبەتمەند لە ڕێگەی کۆمەڵە بەرنامە و سەکۆکانییەوە دابین دەکات، سامسۆنگ سەکۆی Samsung Daily+؛ پێشکەش دەکات؛ کە کۆمەڵێک بەرنامەی بەرفراوان لە SmartThings، تەندروستی، پەیوەندییەکان و Workspace کۆدەکاتەوە.
کۆمەڵێکی بەرفراوان لە تەلەفزیۆن و ئامێرە دەنگییەکانی و Neo QLED 4K و OLED؛ ئەزموونێکی یەکگرتووی کات بەسەربردن دابین دەکات
هێڵی 2024 Neo QLED 4K داهێنانە پێشکەوتووەکان پێشکەش دەکات کە ئیلهامیان لە نوێترین تەلەفزیۆنە پێشەنگەکانی Neo QLED 8K وەرگرتووە، ئەزموونی بینین بەرز دەکاتەوە،شاشەکە بە تەکنەلۆژیای Real Depth Enhancer Pro و Quantum Matrix بەرزکراوەتەوە. وەک یەکەم شاشە کە بڕوانامەی وردی ڕەنگی Pantone وەرگرتووە، لەگەڵ سیستەمی دەنگی Dolby Atmos بۆ ئەزموونێکی دەنگی نقومکەر، Neo QLED 4K پێوەرێکی نوێ بۆ ئەزموونی بینینی UHD 4K دادەنێت. ئەم شاشەیە بە قەبارەکانی لە نێوان 55 بۆ 98 ئینچ بەردەستە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەی بینینی جیاوازدا بگونجێت.
سامسۆنگ یەکەمین شاشەی OLEDی بێ درەوشانەوەی جیهان نمایش دەکات، ئەم تەلەفزیۆنە OLEDانە بە چارەسەرکەری بەهێزی NQ4 AI Gen2 دەوڵەمەندکراون، هاوشێوەی ئەوەی کە لە كۆمەڵەی Neo QLED 4K بەکارهاتووە، لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی وەک Real Depth Enhancer و OLED HDR Pro کە کوالێتی وێنەکان بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستێکی بێ وێنە.
تایبەتمەندیەکانی وەک Motion Xcelerator بە ڕێژەی نوێبوونەوەی 144 هێرتز، تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ OLED هەڵبژاردەیەکی نموونەیین. پێکهاتەی 2024 نوێترین ئامێری دەنگی Q-Series لەخۆدەگرێت، Q990D، کە دەنگی ڕاستەقینەی 11.1.4 کەناڵی هەیە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای بێ وایەری Dolby Atmos.
ئامێرە دەنگیە زۆر تەنکەکانی S800D و S700D توانای خۆیان دەپارێزن. سەرەڕای ئەوەش، هەموو ئامێرە دەنگییەکانی سامسۆنگ تەکنەلۆژیای دەنگی پێشکەوتووی وەک Q-Symphonyیان هەیە.
سامسۆنگ Music Frame تەواو نوێی ناساند. جا بە تەنیا بەکاربهێنرێت یان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تەلەفزیۆن و ئامێرێکی دەنگی، و Music Frame دڵنیای دەدات لە ئەزموونێکی دەنگی دەوڵەمەند کە بە تەواوی تەواوکەری هەر ژینگەیەک دەبێت.

Top