ئولترابووكی جووت سكرین
![ئولترابووكی جووت سكرین](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/alterabookdwshaha.jpg )
لە ئولترابوكدا شوێنی دانانی DVDی نییە و هاردێكی تەنكی لەسەرە بۆیە كێشی كەمترە لەلاپتۆپ، لەكاركردیشدا، هەندێك جیاوازن. هەر ئەركێك بە كۆمپیوتەری سەرمێز بكرێت بە لاپتۆپیش دەكرێت، بەڵام ئولترابوك وا نییە، تەنیا بۆ هەندێك وردەكاری رۆژانە بەكار دێت.
كۆمپانیای ئەنتەل لەم ماوەیەدا ئولترابووكێكی جووت سكرینی بەرهەم هێنا كە دوو شاشەی هەیە و بە ئولترابووكی TIGER RAPIDS ناسراوە.
شاشەی ئولترابوكی ناوبراو تەنكە و سایزەكەی نزیك بە هەشت ئینج دەبێت. خۆی فوول ئیچ دییە. ستایلێكی سەرنج راكێشی هەیە، بەتەواوی وەك دەفتەرچەی یادداشت دەچێت، شاشەی دووەمی ئولترابووكەكە پێكهاتووە لە كاغەزی ئەلكترۆنی لە جۆری EPD كە بەكارهێنەر بەهۆی قەڵەمێكی تایبەتی كە لەگەڵ ئولترابووكەكەدایە دەتوانێت یادداشتی رۆژانە بنووسێ. باترییەكەی هەتا دوو رۆژ شەحنی دانابەزێت..