پێنووسی ماوس

پێنووسی ماوس
ماوسی كۆمپیوتەر وەك كلیلی كردنەوەی كۆمپیوتەر و چوونە ناو پرۆگرامەكان سوودی لێوەردەگیرێ، لەراستیدا ئەگەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە لەمسی نەبێت بەبێ ماوس ناكرێت سوود لە كۆمپیوتەر وەربگری. ماوس بە زۆری یەك قەبارە و سایزیان هەیە و یەك جۆر ستایلیشیان هەیە، بەڵام قەڵەمی ماوس گۆڕانكارییەكی نوێیە.
ماوسەكە زیاتر وەك قەڵەمێك دەچێت لە پەنجەكاندا و بەكارهێنەر چۆن قەڵەمێك بەدەستەوە دەگرێ، ئاواش ماوسی قەڵەم بەدەستەوە دەگرێ. گوایە ئەو ماوسە زەخت بۆ جومگەی دەست ناهێنێ. دوگمەكانی دەكەونە ژێر دوو پەنجەی گەورە و شادە.
كێشێكی كەمی هەیە دەكرێت لە گیرفان بخرێ، هەمان كاركردی ماوسی هەیە و دیقەی 1200 DPIیە. بێ وایەرە و بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت، باترییەكی قەڵەمی تێدایە بۆ كاركردن و كاتێكیش شەحنی دابەزی خۆی زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدا.
Top