پێنووسی زیرەكی یادداشت هەڵگرتنەوە

پێنووسی زیرەكی یادداشت هەڵگرتنەوە
لە كۆڕێك دانیشتووی، یان گوێ لە وانەیەكی مامۆستا لە زانكۆ دەگری، نیازت هەیە یادداشت هەڵبگریەوە، بەڵام پێڕاناگەی و یان كاتت نییە هەم بنووسی و هەم گوێ بگری، لەكاتێكی وادا قەڵەمی زیرەكی Smartpen كە تەكنەلۆژییەكی بەهێزی هەیە و ئەو كارە ئەنجام دەدات، قەڵەمەكە كاغەزی تایبەتی بەخۆی لەگەڵدایە. دەتوانێ ئەوەی یادداشتت كردووە لەخۆیدا تۆماری بكات، یان ئەوەی لەو شوێنە دەگوترێ دەنگەكە تۆمار بكات و پاشان بیكات بە فایلێكی دەق.
قوتابییەك دەتوانێت ئەوەی مامۆستا دەیڵێت تۆماری بكات و پاشان كرتەیەك لەسەر قەڵەمەكە بكات و ئۆتۆماتیكی دەنگەكان دەكاتە دەق و لەسەر كاغەزەكە دەنووسرێن. خۆی لەراستیدا كۆمپیوتەرێكی تەواوە و بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە. هەتا 800 كاتژمێر دەنگ تۆمار دەكات. لەسەر كاغەزەكەش هێما هەیە، هەركام لە هێماكان بۆ مەبەستێك بەكار دێن.
Top