پێنووسی پیندراگۆن

پێنووسی پیندراگۆن
قەڵەمی پیندراگۆن (Pendragon) كە ناوەكەی لە چیرۆكێكی ئەفسانەیی وەرگیراوە. پێكهاتووە لە چوار بەش و هەر بەشەی ئەركی تایبەت بەخۆی ئەنجام دەدات. هەركام لە بەشەكان دەكرێت بە جیا كاری خۆیان ئەنجام بدەن و پێكەوەش دەبنە یەك سیستەم.. هەرچەندە دەكرێت لەداهاتوودا بەشی دیكەشی پێوە زیاد بكرێت. نووكی قەڵەمەكە دەكرێت وەك قەڵەمێكی تایبەت بە كۆمپیوتەر، یا قەڵەمێكی نووسین سوودی لێوەربگیردرێت.
بەشێك لە پێنووسەكە گلۆپێكی LEDیە و وەك رووناكی دەتوانی بەكار بهێندرێ، بەشێكی تری پێكهاتووە یلە كامێرایەكی دیجیتالی و هەروەها بەشێكیش وەك بڵاوكەرەوەی دەنگ داندراوە كە میمۆری كارتی بۆ دادەنرێ و دەتوانی بەهۆیەوە گوێ لە مۆسیقا بگری و یان خۆت شتێك تۆمار بكەی. دوا بەشی پێنووسەكە چرا لەیزەرێكە بۆ ئەركی تایبەتی خۆی.
Top