بچووكترین سپكەری زیرەك

بچووكترین سپكەری زیرەك
لەم سەردەمی تەكنەلۆژیای دیجیتالی نوێدا، گشت ئامێرەكان گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە، ئێستا كاتژمێر هەر ئەو ئامێرە نییە كە كات نیشان بدا، یان سپیكەر (بڵندگۆ) هەر ئەوە نییە كە دەنگی ئامێرەكان بۆ تۆ بەرزتر و خۆشتر و بێ كێشەتر لێبدا.. بەڵكو سپیكەری ئەم سەردەمە خۆیان راستەوخۆ لە ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێن و هەر بە دەنگی خۆت فەرمان دەكەی كە حەزت لە چ گۆرانییەكە كە بۆت بدۆزێتەوە و لێیبدا..
سپیكەرە زیرەكەكان زۆر ئەركی دیكەش ئەنجام دەدەن، وەك خوێندنەوەی چیرۆك بۆ منداڵان و هەواڵ خوێندنەوە و خوێندنەوەی كەش و هەوا... سپیكەری زیرەكی جۆری Home speaker 300 بچووكترین سپیكەری زیرەكە. چوارچێوەكەی ئەلۆمینۆمە.
ستایل و دیزاینی سپیكەرەكە ناوازەیە، هیچ شاشەیەكی نییە بگرە دوگمەكانی لەسەرەوەن و مایكێكی تایبەتی هەیە كە فەرمان لە بەكارهێنەرەكەی وەردەگرێت.
سپیكەری ناوبراو لەگەڵ سیستەمی دەنگی گوگل واتە google assistant و هەروەها ئەلكسا دەگونجێت، بەڵام دەتوانی تەنیا یەكێكیان لەو دوانە هەڵبژێری و هەردوو سیستەمەكە لە یەك كاتدا ناكرێت.
Top