ئامێرێكی گەیمی زۆر ناوازە

ئامێرێكی گەیمی زۆر ناوازە
زۆر جار لەو لاپەڕەیەدا زانیاری و هەواڵمان لەسەر گەیم و ئامێری گەیم بڵاوكردۆتەوە. رەنگە بۆ زۆر كەس پرسیار بێ بۆ گەیمی ئەلكترۆنی ئەوەندە گرنگی پێ دەدرێ؟
لە جیهانی ئەمڕۆدا بەهێزترین كۆمپیوتەر و لاپتۆپەكان، باشترین ئامێرە ئەلكترۆنییەكان تایبەت بەگەیم دروست دەكرێن. گەیم هەر بۆ كات بەسەربردن نییە، راهێنانی مێشكە بۆ لەبیرنەچوونەوە، بۆ ئارامی و حەسانەوە، بەڵام خووگرتن بە گەیم زیانی گەورە هەم بە جەستە و هەم بە بواری دەروونی كەسەكە دەگەیەنێ.
لەم ماوەیەدا ئامێرێكی زۆر ناوازە تایبەت بەگەیم بەناوی playdate بەرهەم هاتووە، ئامێرێكە بچووكە و بەقەد مۆبایلێك دەبێت، تەنیا رەنگی زەردی هەیە. شاشەكەی كە كەمتر لە 3 ئینجە رەش و سپییە. بۆ كۆنترۆڵی یارییەكان دوگمەی تایبەتی هەیە لەگەڵ هەندرێڵێكی تایبەت، خاڵی جێگای سەرنجیش هەر ئەو هەندرێلە.
كاتێك ئامێرەكە دەكەیەوە تەنیا یەك یاری تێدایە و هەر هەفتەیەك ئۆتۆماتیكی یارییەك بە ئامێرەكەوە زیاد دەبێ. لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ، سیستەمی وای-فای هەیە لەگەڵ بلوتوس و شوێنی كێبڵی USB. هەتا ئێستا ئامێرەكە لەلایەن ئۆگرانی یارییەوە پێشوازییەكی ئەوتۆی لێنەكراوە، بەڵام هەر ئەوەی كە شێوازی كاركردن و جۆری ستایلەكەی جیاوازە و ناوازە دێتە بەرچاو رەنگە گرنگی پێ بدرێ.
Top