تەلەڤزیۆن یا مۆبایلێكی گەورە
سایزی تیڤیەكە 43 ئینجە و بە هەردوو شێوازی ئاسۆیی و ستوونی دادەندرێ. سامسۆنگ هۆكاری بەرهەمهێنانی ئەم تەلەڤزیۆنە بۆ ئەمە دەگەڕێنێتەوە كە مۆبایلەكان هەموویان بەشێوەی ستوونی سوودیان لێوەردەگیرێ و ئەو فیلم و وێنانەی كە بە مۆبایل دەگیردرێن و دواتر لەسەر تیڤی نیشان دەدرێن بە رێكی دەرناكەون، بەڵام لەو تیڤیەدا رێك وەك مۆبایل دەچێت.