مۆبایلەكەت بكە بە كۆمپیوتەر

مۆبایلەكەت بكە بە كۆمپیوتەر
مۆبایل و كۆمپیوتەر لە زۆر بواردا تەواوكەری یەكترن. مۆبایل جێگرەوەیەكی باشە بۆ كۆمپیوتەر، راستە لە هەموو بوارێكدا ناكرێت مۆبایل لە بری كۆمپیوتەر بەكار بێنی، بەڵام بۆ هەندێك لایەنیش هیچ كێشەی نییە و زۆریش گونجاوە.. بۆ نموونە كردنەوەی ماڵپەڕەكان، چات كردن و چوونە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گوێدان بە گۆرانی و سەیركردنی فیلم و..تاد. بۆ بوارەكانی گرافیك و ژمێریاری و ئەندازیاری و.. تاد، ئەوە قەت مۆبایل كاری كۆمپیوتەری پێ ناكرێت. نەبوونی شاشەیەكی گەورە بۆ مۆبایل ئەو ئیزنە بە بەكارهێنەرەكەی نادات دەستی ئاواڵا بێت لە جێبەجێكردنی زۆر ئەركدا كە بە كۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەهۆی پایە یا ستاندی جۆری NuDock ئەوە بە ئاسانی مۆبایلەكەت بكە بە كۆمپیوتەر. ئەم پایەیە مۆبایلی لەسەر دادەنرێ و وزەی بارگاوی كردنی مۆبایلەكەشی لە ئەستۆیە. لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنەر دەتوانێت شاشە یا تیڤیەكی گەورە لە مۆبایلەكە پەیوەند بكات و ئەوەی لەسەر شاشەی مۆبایلەكەیە لەسەر شاشەیەكی گەورەتر ببیندرێ. گشت كەلێنەكانی پەیوەندی وەك USB، سلایدی micro SD هەروەها HDMI و پۆرتی AUX.. تێدایە و بەهۆی كێبڵی خۆیانەوە دەكرێت لە هەریەك لەو ئامێرانەی كە خاوەنی ئەو پۆرتانەن پەیوەند بدرێن.
Top