ئەنتەل لاپتۆپێكی ناوازە دەخاتە ڕوو

ئەنتەل لاپتۆپێكی ناوازە دەخاتە ڕوو
لە پێشانگای ساڵانەی (كامپیوتێكس)دا كە زۆربەی بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ بەشداریان تێدا كرد، پێشانگای ساڵانەی (كامپیوتێكس) ئەمساڵ لە تایوان بەڕێوەچوو، پێشانگاكە تایبەتە بە بوارەكانی مۆبایل و كۆمپیوتەر.
كۆمپانیای ئەنتەل لەو پێشانگایەدا لاپتۆپێكی ناوازەی خستەڕوو. هەرچەندە هەتا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر خودی لاپتۆپەكە نییە، بەڵام ئەوەی خرایە ڕوو كە وێنەكەی لێرەدا دەیبنن، لاپتۆپێكی ناوازەیە و شێواز و ستایلەكەی لە لاپتۆپەكانی دیكە جیاوازە.
لاپتۆپەكە بۆ كەسانی ئاسایی نییە، ئەوانەی كاری گرافیك یا مۆسیقا و ستۆدیۆ دەكەن بۆ ئەوان گرنگی خۆی هەیە. زۆر وەك لاپتۆپی جۆری zenbook pro duo دەچێت.
شاشەی لاپتۆپەكە 15,6 ئینجە. كوالیتیەكەی فوول ئیچ دییە. شاشەی دووەمیشی 12,3 ئینجە و بەتەواوی دەسووڕێت. ئەم لاپتۆپەكە بە جۆرێكە بەتەواوی لە كیبۆردەكەی خۆی جیا دەكرێتەوە و بۆ لای سەرەوە دەجوڵێت. بەم هۆیەوە دەتوانیت باشترین گۆشە بۆ سوود وەرگرتن لە لاپتۆپەكە هەڵبژێریت. لاپتۆپەكە لە یەكەی لێكدانەوەی نەوەی نۆیەمی خۆی واتە core i9 سوود وەردەگرێ. سیستەمی فێنككەرەوەیەكی بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی لە ئەركە قورسەكانیدا گەرم دانەیەت و هەروەها كارتی شاشەیەكی بەهێزیش.. هەروەك ئاماژە پێكرا هێشتا ئەنتەل زانیارییەكی ئەوتۆی لەسەر بڵاونەكردۆتەوە، پێدەچێ ساڵی 2020 بكەوێتە بازاڕ.
Top