تەختە سڕەوەی زیرەك
چ لە تەختەرەشە و چ لە تەختەسپی پارچە ئەسفەنجێك هەیە بۆ سڕینەوەی تەختەكە. لەم سەردەمەدا ئەو پارچە سڕەوەش بۆتە ئامێرێكی زیرەك!
لە وڵاتی كۆریادا تەختەسڕەوەیەكی هۆشمەند بەرهەم هاتووە كە بە جۆری Era Scan كە سەرەڕای سڕینەوەی تەختەكە، سكان لە هەموو نووسینی سەر تەختەكە هەڵدەگرێ و دەیكاتە فایلێك و بۆ ئەو ئیمیلانەی كە پێشتر تێیدا تۆماركراون دەنێرێ..
تەختەسڕەوەی ناوبراو هۆشمەندە، هێماكانی سەرتەختەكە دەناسێ و شێوازە ئەندازییەكان لێكجیا دەكاتەوە و دەستخەتەی وانەبێژەكان دەناسێتەوە و هێماكانی تایبەت بە بیركاری و زانست و فیزیا لێكجیا دەكاتەوە، دواتر لەناوخۆیدا هەم بەشێوەی فایلێكی PDF خەزنی دەكات و هەم نووسینەكانی سەر تەختەكە دەكاتە بە فۆنتی كۆمپیوتەر دادەڕێژێتەوە بۆ ئەوەی دەستكاری بكرێن.