لاپتۆپێك بە دوو شاشەوە

لاپتۆپێك بە دوو شاشەوە
لە پێشانگای ساڵانەی (كامپیوتێكس- 2019)دا كە لە تایوان بەڕێوە چوو، كۆمپانیای asus بە خستنەڕووی لاپتۆپێكی تایبەت سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشا. لاپتۆپێك بە دوو شاشەی تایبەتەوە..
لاپتۆپی جۆری ZenBook Pro Duo خاوەنی دوو شاشەیە. وەك هەموو لاپتۆپێك شاشەی خۆی هەیە و شاشەیەكیش كەوتۆتە سەر كیبۆردەكە كە زۆر ئەركی تایبەتی ئەنجام دەدا. لاپتۆپەكە دوو جۆری بەرهەم هاتووە تایبەت و ئاسایی.. كە هەركامیان تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیە.
هەردوو شاشەكە لەمسین، شاشەی دووەم ئەركی تایبەت ئەنجام دەدا، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ ڤیدیۆیەك دەستكاری بكەی دەتوانی لە شاشە بچووكەكە دا كە (2 سم) لە هی ئەسڵی بچووكترە ئەنجامی بدەی.
بەكارهێنەر دەتوانێت ئەركەكانی شاشەی دووەهەمیش هەر بە شاشەی یەكەم ئەنجام دا، یانی دەكرێت ئەوەی لەسەر شاشەی دووەم ببیندرێ لەسەر شاشەكەی یەكەمیش نیشان بدرێ. شاشەی ئەسڵی 15,6 ئینجە و كوالیتی نیشاندان لەو شاشەیەدا 4kیە. شاشەی دووەمیش 14 ئینجە. كارتی شاشەی 6 گیگابایتە. رامەكەی دەكرێت هەتا 32 گیگابایت بێت. هاردەكەی 1 ترابایتە. كێشی لاپتۆپەكە دوو كیلۆ و نیوە.
Top