كاتژمێری زیرەكی زین

كاتژمێری زیرەكی زین
زین هەر قارەمانی چیرۆكی ئەویندارنەی (مەم و زین) نییە، ناوی كۆمپانیای مۆبایلی عێراقیش نییە! Zen ناوی كاتژمێری زیرەكی Asusە كە لە ریزی سەرنج راكێشترین كاتژمێرە زیرەكان دێتە ژمار.
كاتژمێری ZenWatch پردێكە لەنێوان كاتژمێری كلاسیك و زیرەكدا. گشت كاتژمێرە زیرەكەكان جیاوازن لە كاتژمێری كلاسیكی، بەڵام پێدەچێ زین وا نەبێ. دیزانێكی سەرنج راكێش، كوالیتییەكی بەهێز و كاراییەكی باش لە تایبەتمەندییەكانی زینن.
ئەوەی ئۆگری كاتژمێری دەست بێ حەز دەكا كاتژمێرێكی لەم جۆرەی لەدەست دابێ، بەبێ ئەوەی گوێ بە تایبەتمەندییەكانی بدات.
كاتژمێرەكە چوارچێوەیەكی ئاسنێكی بریقەدارە و بە مس داپۆشراوە كە بە گوڵی زێڕین ناسراوە (rose gold) كێشی كاتژمێرەكە سووكە. هیچ دوگمەیەكی نییە تەنیا شاشەیەكی لەمسی و بەس.
قایشەكەی ئەسڵە، بۆ هەموو سایزێك دەگونجێت چەند رەنگێكی هەیە. شاشەكەی 1.6 ئینجە. لە جۆری AMOLEDیە. چوارچێوەی كاتژمێرەكە نە بازنەیی و نە لاكێشەیە شتێكە لەنێوان ئەو دوانەدا.
سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و ئاگادارییەكان وەك هاتنی پەیام و پەیوەندی لەسەر شاشەكە نیشان دەدرێن. گشت ئەركێكی كاتژمێرە زیرەكان ئەنجام دەدا، وەك نیشاندانی كەش و هەوا، رێژەی هەنگاوە رۆیشتووەكان، مەودای رۆیشتوو، لێدانی دڵ..تاد.
Top