پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی باكگراوندی وێنە

پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی باكگراوندی وێنە
ژێرخان یان (باكگراوند) بەو وێنانە دەگوترێن كە دەكەونە پشت وێنەی سەرەكییەوە، بۆ نموونە وێنەی كەسێك گیراوە لە پشت دیوارێكەوە، نیازت هەیە ئەو دیوارە لە وێنەكەدا لابەری و تەنیا وێنەی كەسەكە بمێنێتەوە و وێنەكە بە مەبەستی دیكە بەكار بێنی.. یان نیازت هەبێ دیوارەكە بگۆڕی بە وێنەی چیا و دەریا و..تاد.
سڕینەوەی باكگراوند لە وێنەدا یەكێكە لە ئەركە دژوارەكان، بەتایبەتی ئەگەر وێنەكە لەگەڵ باكگراوەندەكە رەنگیان لێك نزیك بێت. لە پرۆگرامی فۆتۆشۆپدا ئەم كارە ئەنجام دەدرێت، هەندێك پرۆگرامی دیكەش هەن كە ئەركی سەرەكیان سڕینەوەی باكگراوەندە، وەك پرۆگرامی InPixio Photo Clip، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بە ئاسانی دەكرێت باكگراوەندی وێنەیەك هەمووی یان بەشێكی دیاری بكەی و بیسڕیەوە. تەنیا بە چەند كرتەیەك (كلیك) بەئاسانی ئەم كارە ئەنجام دەدرێ.
ئەم پرۆگرامە تەنیا تایبەت نییە بە سڕینەوە، بەڵكو دەكرێت مونتاژی خێرای پێبكرێ، فۆرماتی وێنەی پێ بگۆڕدرێ، لەگەڵ زۆربەی فۆرماتەكان دەگونجێت بەایبەت پرۆگرامی RAW كە تایبەتە بە كامێرا دیجیتالییەكان. گەورەكردنەوەی وێنەكان بەبێ تێكچوونی كوالیتی و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش بە پرۆگرامی ناوبراو بە ئاسانی دەكرێن.
Top