فوجی كامێرای 102 میگاپیكسلی بەرهەم دێنێ

فوجی كامێرای 102 میگاپیكسلی بەرهەم دێنێ
ئەوانەی پیشەی كامێراوانیان كردبێ، یان تەنانەت هەندێك شارەزاییان لە كامێرا هەبێ، دەزانن كۆمپانیای فۆجی ژاپۆنی، مێژوویەكی لەمێژینەی لە بەرهەمهێنانی كامێرادا هەیە. فوجی لەم ماوەیەدا نوێترین كامێرای خۆی بەناوی GFX100 بەرهەم هێنا. كامێرایەك كە كوالیتی وێنەكانی مایە سەرسوڕمانن. (102) میگاپیكسل بۆ كامێرا چەند ساڵێك لەمەوبەر خەیاڵی دەهاتە بەرچاو.
كامێرای ناوبراو سیستەمی فۆكسی ئۆتۆماتیكی هەیە بە توانایی 4k فیلم هەڵدەگرێتەوە. كامێرایەك بە كوالیتی ئەوەندە بەرز دەبێت سیستەمی راگری وێنەی هەبێ، واتە هەستەوەرێك كە لەكاتی وێنەگرتندا نەلەرزێ، چونكە بچووكترین جوڵە لە وێنەكەدا نیشان دەدرێ. كامێراكە لە رێگای كێبڵی HDMIیەوە فیلمەكان بۆ وەرگرێكی دەرەكی دەنێرێت.
دیزاینی كامێراكە گرنگی خۆی هەیە چونكە دەكرێت بە شێوەی ستونی و ئاسۆیی وێنە بگری.
Top