راوتەری گەیمینك بۆ پیشەییەكان
تایبەتمەندی راوتەرێكی بەهێز ئەوەیە كە خێرایی زۆری هەبێت لە وەرگرتن و دانەوەی داتای ئینتەرنێت. كۆمپانیای asus نوێترین راوتەر و لە راستیدا خێراترین راوتەری خۆی بەرهەم هێنا. راوتەری جۆری ASUS ROG Rapture GT-AC2900، راوتەرێك بۆ پیشەییەكان دەبێت، واتە بۆ ئەو شوێنانەی تایبەتن بە یاری ئەلكترۆنی.
راوتەری ناوبراو سێ ئالیاری هەیە و لە تەكنەلۆژیای Aura Sync سوود وەردەگرێ.
راوتەرەكە دوو باندی هەیە و 750 میگابایت لە چركەیەكدا بۆ باندی 2,4 گیگاهێرتز و زیاتر لە دوو هەزار میگاش لە باندی 5 گیگاهێرتزدا.
راوتەرەكە شەپۆلە دژەكان وەرناگرێ و بەمەش خێراییەكی زۆر بە هێنان و گواستنەوەی داتاكان دەبەخشێ. ئەركی راوتەرەكە ئەوەیە بەبێ وەستان یارییە قورسە ئۆنلاینەكان بگوازێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ وەستانێك هەبێت.