سەرنجێك لەسەر قــــفڵە هۆشمەندەكان

سەرنجێك لەسەر قــــفڵە هۆشمەندەكان
قفڵ و كلیلیش وەك زۆربەی ئامێری دیكە بەرەو هۆشمەندی رۆیشتوون، ئێستا سەردەمی قفڵە زیرەكەكانە، ئەو قفڵانەی بۆ كردنەوەیان پێویستیان بە كلیل نییە و جار هەیە پەنجەمۆری خۆت، یا مۆبایلەكەت یان ئەو كۆدانەی لێیدەدەی دەبێتە كلیلیان.. قفڵە زیرەكەكان باشتر و جێگای متمانە و دڵنیایی زیاترن لە قفڵە كلاسیكیەكان. لە قفڵی كلاسیكیدا هەر كەسێك كلیلەكەی دەست بكەوێ یان كۆپییەكی لە كلیلەكە هەبێ دەتوانی بەمەبەستی خۆی بگا، بەڵام لە قفڵە هۆشمەندەكان دا وا نییە.. لێرەدا ئاماژە بە دوو قفڵی زیرەك دەكەین.
قفڵی زیرەكی جۆری AUGUST SMART LOCK PRO + CONNECT: بۆ ئەم قفڵە پێویست ناكات شوێنی قفڵەكەت بگۆڕی، چونكە دروست لەسەر قفڵی كۆنەكە دەدرێت. لە قفڵەدا ئەگەر لە ماڵیش نەبووی و میوان لە پشت دەرگا وەستابوون، پێویست ناكات میوانەكە چاوەڕوانیتان بكات و دەكرێت كۆدی كردنەوەی بۆ بنێری و بچێتەوە ژوورەوە. قفڵەكە شێوازی ئوتوماتیكی هەیە، واتە ئەگەر هیچ كەس لە ماڵەوە نەبێت ئەگەر لەبیریشت نەبێت دایبخەی، ئۆتۆماتیكی دادەخرێ و جگە لەوەش بە پەنجەمۆریش دەكرێتەوە.
قفڵی جۆری YALE REAL LIVING ASSURE LOCK SL:
یەكێكی دیكە لە قفڵە زیرەكەكان، قفڵی (یەل)ە. ئەم قفڵە لەگەڵ مۆبایل لە رێگای بلوتوسەوە پەیوەند دەدرێ و دەتوانی مۆبایلەكەت لە بری كلیل بەكار بێنی. لە رێگای دوورەوەش دەتوانی دایبخەی و بیكەیەوە.
تایبەتمەندییەكی قفڵە زیرەكەكە ئەوەیە كە ئەگەر دۆستێكت سەردانی كردی و لە ماڵەوە نەبووی، دەتوانی پین كۆدێكی تایبەتی بۆ كردنەوەی قفڵەكە بۆ بنێری و هەر كاتێك رۆیشت، هەر لە دوورەوە پین كۆدەكە بسڕیەوە.
Top