مۆبایلی پێنووس
![مۆبایلی پێنووس](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/mobaile-penwss.jpg )
ئەم پێنووس مۆبایلە بە جۆری SERVO K07 Pen mini ناسراوە، شاشەیەكی بچووكی یەك ئینجی هەیە و خاوەنی دوو سیم كارتە، وەك چرا لایتیێكیش سوودی لێوەردەگیردرێت.
هەروەك لە وێنەكە را بەقەد قەڵەمێك دەبێت، هەندێك پانتر. ئەم مۆبایل پێنووسە، وەك مۆبایلێكی هۆشمەند نییە، بەڵام ئەركی مۆبایلێكی ئاسایی ئەنجام دەدات، سیستەمی بلوتوسیشی تێدایە. شوێنی دانانی میمۆری هەیە و جگەلەوەش رادیۆی FM ی هەیە. شاشەكەی لەمسییە. تەنیا یەك كامێرای پشتەوەی هەیە. ئەركێكی دیكەی پێنووسەكە ئەوەیە دەكرێت وەك ئامێری ریكۆردەر بۆ رۆژنامەنووسان سوودی لێوەربگیردرێت.