مۆنیتۆرێك بۆ وێنەگرانی پیشەیی
![مۆنیتۆرێك بۆ وێنەگرانی پیشەیی](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/moniter-bowenaran.jpg )
ئەمە یەكەمین مۆنیتۆرە لە جۆری colorEdge كە بەشێوەی USB Type-c پەیوەند دەدرێت و بەهۆیەوە دەكرێت وەرگرتن و نیشاندانی ڤیدیۆكان خێراتر بێت. مۆنیتۆری ناوبراو پشتیوانی لە پرۆگرامی ColorNavigator 7 EIZO دەكات. بەكارهێنەر دەتوانێت بەشێوەیەكی رێكوپێك چۆنییەتی رەنگی وێنەكان كۆنترۆڵ بكات تاكو هەر بەوجۆرەی لەسەر شاشەیە هەر بەجۆرە بكەوێتە سەر كاغەز و جیاوازییەكی نەبێت.