كامێرایەك بەقەد لەپی دەست
![كامێرایەك بەقەد لەپی دەست](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/camirayak-baqad-dast.jpg )
دیارە ئەم كامێرایە ڤێرژنی دووەمی كامێرای جۆری ROXە كە ساڵی رابردوو سۆنی خستبوویە بازاڕ، لە دیزاین و قەوارەدا بەقەد یەكن، بەڵام تواناكانی پەرەیان پێدراوە.
گرنگترین جیاوازی كامێرای ناوبراو لەگەڵ ڤێرژنی پێش خۆی ئەوەیە كە شاشەیەكی جۆری LCD لە پشتەوەی هەیە كە دەسووڕێت و جێگیر نییە، ئاوی تێناچێت و لە قوڵایی دە مەتریش كێشەی بۆ نایەتە پێش، لە بەرزایی 2 مەتریش بكەوێتە خوار كێشەی جێی نیگەرانی نییە، ئەگەر تەنێكی قورستر لە دوو سەد كیلۆشی پێبكەوێ كێشەی نییە.
هەروەك ئاماژە درا بە كوالیتی 4K فیلم هەڵدەگرێتەوە و پێویستی بە میمۆریش نییە، بەڵام ڤێرژنی پێشتر پێویستی بە میمۆری هەبوو. كوالیتی وێنەكان 15 میگاپیكسلن، ئاوێنەكەی 24 ملمە. شازدە وێنە لە یەك چركەدا دەگرێت.