مۆبایلە كاتژمێرەكە
![مۆبایلە كاتژمێرەكە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/katzmerumobael.jpg )
مۆبایلی (nubia Alpha) كە هیچ وەك مۆبایل نەدەچوو، زیاتر وەك كاتژمێر یان بازنەیەك دەچوو لەلایەن كۆمپانیای چینی نۆبیاوە خرایە ڕوو.
كۆمپانیای ناوبراو دەیەوێ هەمیشە داهێنانی نوێ بكا، وەك ئەم مۆبایلە و مۆبایلی شاشە نەرم، واتە ئەو مۆبایلەی شاشەكەی دەنووشتێتەوە.. مۆبایلی ناوبراو وەك گشت مۆبایلێكی دیكە دەتوانرێ پەیوەندی پێوە بگری، سەیری فیلم بكەی و سایتەكانی ئینتەرنێت بكەیەوە و تەنانەت وێنەی سێلفیشی پێبگری.