بەهێزترین پرۆگرامی دژە هاك
پرۆگرامی UnHackMe یەكێكە لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەم بوارە. ئەم پرۆگرامە سیستەمەكەت دەپارێزێ لە هاك كردن.
كاركردی پرۆگرامەكە بەم شێوەیە لەسەرەتادا سیستەمی ویندۆزەكەت هەڵدەسەنگێنێ، ئەگەر پێشووتر پرۆگرامێك یان فایلێكی تێكدەری تێدابێ كە مەترسی هاككردنی لەسەر بێ دەیسڕێتەوە.
بەشێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی پرۆگرامەكە:
- بەرگری كردن لە هاك كردن.
- سكانكردنی سیستەم دوای دابەزینی پرۆگرامەكە.
- دانان و خشتەبەندی پرۆگرامەكە بۆ كاتێكی دیاریكراو.
- گەڕاندنەوەی ئەمنییەتی تەواوی كۆمپیوتەرەكە ئەگەر لە پێشوودا هاك كرابێ.