رۆبۆتێك چاودێری تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكات
رۆبۆتی bot cara چاودێری وردی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكات، رۆبۆتەكە لە پێشانگای ساڵانەی CES2019دا خرایەڕوو، تواناكانی گەلێكن و زیاتر پەیوەندیدارن بە چاودێری تەندروستی مرۆڤەكان.
ئەو ئەركانەی رۆبۆتی ناوبراو ئەنجامیان دەدا پەیوەندیان بە تەندروستی و ئاگاداری و چاودێری پزیشكییەوە هەیە، وەك: رۆژانە لە هەموو روویەكەوە تەندروستی بەكارهێنەرەكەی هەڵدەسەنگێنێ، بۆ نموونە زەختی دەگرێ، لێدانی دڵی دەگرێ، رێژەی شەكرەی دەپێوێ، ئەوەی پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەیە ئەنجامی دەدا. ئەگەر هەستی بەوە كرد كێشەیەكی هەیە لە تەندروستیدا ئاگاداری دەكاتەوە، یانی لایەنی پەیوەندیدار وەك دكتۆری تایبەت و سەرپەرشتیار و نزیكانی بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە. كۆنترۆڵی خەوی دەكات، لەكاتی پێویستیدا بۆ ئارامی دەروونی و لابردنی نیگەرانی و سترێس گۆرانی بۆ لێدەدا. رێنوێنی پزیشكی دەكات.