سكرین لە تەختەدارێكدا

سكرین لە تەختەدارێكدا
بۆ نیشاندانی داتا و زانیارییەكان وەك سەیركردنی فیلم و داتا و زانیارییەكان پێویست بە سكرین یا شاشە دەكات. سكرین بە گشتی لە شتێكی وەك شووشە و جام پێكهاتووە، رەنگە بە زەینی كەسدا نەیەت كە رۆژێك بكرێت لە تەختەدارێك شاشەیەك دروست بكرێت، داتا و زانیارییەكان لەسەر تەختەدارێك نیشان بدرێن.. شاشەی سمارتی جۆری mui سكرینێكە لە داردا.
هەرچەندە لەسەر تەختەدارێك ناكرێت فیلم و وێنە سەیر بكرێ، بەڵام وردە زانیاری وەك نیشاندانی كەش و هەوا، رووناكی گلۆپەكانی ژوورەوە، سپیكەرەكان و رۆژمێری و كاتژمێر نیشان دەدرێن. بەكارهێنەر بە دەست لێدان لە تەختەدارەكە و پەنجەراكێشان بۆ لایەك، چەند بازنەیەك دەبینێ كە هەركام لەوانە كارێكی تایبەت ئەنجام دەدەن وەك، رێكخستنی هەوای ژوور، راگرتن و هەڵكردنی مۆسیقا، كوژاندەنەوە و هەڵكردنی گلۆپەكان..
Top