لاپتۆپێك گۆڕانكاری لە جیهانی گەیمدا پێكدێنێ

لاپتۆپێك گۆڕانكاری لە جیهانی گەیمدا پێكدێنێ
كۆمپانیای asus لە جیهانی بەرهەمهێنانی لاپتۆپ و كۆمپیوتەردا ناوێكی ناسراوە، یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان. لە پێشانگای ساڵانەی ces2019دا، لاپتۆپی جۆری (ASUS ROG mothership)ی خستەڕوو، لاپتۆپێك دەكرێت بڵێین گۆڕانكارییەك لە جیهانی لاپتۆپەكانی گەیمدا.
كاتێك باسی لاپتۆپ یان كۆمپیوتەری گەیم دەكرێت بەو مانایە نییە ئەو لاپتۆپە یان دیسكتۆپە تایبەتە بە گەیم، بەڵكو بە واتای بەهێزترین لاپتۆپ یا دیستكۆپ دێت، چونكە بۆ جیهانی گەیم دەبێت لە بەهێزترین پارچەكان پێكهاتبێ..
لە بواری سەختەئامێرەوە لاپتۆپی ناوبراو لە ریزی بەهێزەكاندا دێت، شاشەكەی 17,3 ئینجە، كوالیتیەكەی فول ئیچ دییە و كارتی گرافیكی زۆر بەهێزە و رامەكەی 64 گیگابایتە، لەم لاپتۆپەدا دەكرێت سێ هاردی بەهێزی بۆ دابندرێت.
Top