كامێرایەكی چاودێری بۆ كاتە مەترسیدارەكان

كامێرایەكی چاودێری بۆ كاتە مەترسیدارەكان
كامێراكانی چاودێری زۆربەیان ئەركیان تەنیا ئەوەیە كە فیلم و دیمەنەكانی رۆژ ئەو شوێنەی كە چاوی كامێرا زۆمی لەسەرە تۆمار بكات، تا لە كاتی روودانێكدا بە پشت بەستن بە فیلمە تۆماركراوەكان چۆنییەتی رووداوەكان نیشان بدرێن..
چەند ساڵێكە كامێراكانی چاودێری و ئەمنییەت سیستەمی هۆشمەندی و زیرەكیان پێوە زیاد بووە، واتە تەنیا ئەوكاتانەی كە رووداوێكی نەخوازراو و شتی گوماناوی ببینن فیلمەكان تۆمار دەكەن، یان جیاوازی لە نێوان گیانلەبەری ماڵی و مرۆڤدا دەكەن، یا وێنەی روخسارەكان دەناسنەوە.
سیستەمی ئەمنییەتی HomeKit لەوەش زیاتری تێپەڕاندووە، ئەم سیستەمە فیلمەكانی بە كوالیتی 4Kن و ئاستی كوالیتیان بەرزە. لەگەڵ ئەوەشدا جگە لە ناسینی روخسارەكان و لێكجیاكردنەوەی مرۆڤ و گیانداران، حاڵەتە مەترسیدارەكانیش هەست پێدەكا، بۆ نموونە ئەگەر هەست بە كرانەوەی گاز بكات، یان هەست بكا دووكەڵ ژوورەكەی داگرتووە، یان بۆنێكی سەیر دێت، یا ژوورەكە ئاو چۆتە ناوییەوە، یا ئاگر كەوتووە و شۆرتی كارەبا هەیە، بۆ گشت حاڵەتێكی مەترسی زەنگی ئاگاداركردنەوە و لێدەدات و بۆ ئەو مۆبایل و كۆمپیوتەرانەی پەیوەندی پێیانەوە هەیە پەیام بەڕێ دەكات. سیستەمی چاودێری ئاماژە بۆ كراو لەگەڵ سیستەمی (سێری گوگل) لە پەیوەندی دایە و دەكرێت بە دەنگیش فەرمانیان پێ بدەی، بۆ نموونە لە رێگای دوورەوە بە دەنگ كامێراكان بسوڕێنی و دیمەنەكان سەیر بكەی.
Top