پرۆگرامێك بۆ پاسۆرد دانان لەسەر فلاش میمۆری

پرۆگرامێك بۆ پاسۆرد دانان لەسەر فلاش میمۆری
ئەوانەی كاری نووسین دەكەن بۆ راگواستن و هەڵگرتنی داتاكانیان لە فلاش میمۆری سوود وەردەگرن، نەك تەنیا ئەوانە بەڵكو وای لێهاتووە هەموو كەس فلاش میمۆرییەكی لە ژیاندا بۆ هەڵگرتنی وێنە و فیلم و داتاكانی پێویستە.
بەڵام كێشەیەك لە فلاش میمۆری دا هەیە ئەویش ئەوەیە بۆخۆی هیچ جێگایەكی نییە بۆ كۆد و پاسۆرد لەسەردانان، تەنیا بە پرۆگرام دەكرێت پاسۆرد لەسەر فلاش دابندرێت، یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەم بوارە، پرۆگرامی USB Secureیە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێت لەسەر فلاش میمۆری، میمۆری كارت، یا هاردی پۆرتێبڵ پاسۆرد دابنێی تا كەسانی دیكە نەتوانن بیكەنەوە و دزە بكەنە ناو داتاكانی ناویانەوە.
پرۆگرامەكە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كار دەكات، كاتێك فلاش میمۆری لە كۆمپیوتەر دەخرێت بۆ ئەوەی بكرێتەوە داوای پاسۆرد دەكات، پێشووتر دەبێ هەر بەو پرۆگرامە پاسۆردت دانابێ.
بەشێك لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- وردبینیەكی زۆری هەیە لەدانانی پاسۆرد
- ئەمنییەتیەكی تەواو هەیە لەكاتی ون بووندا.
- لەسەر كارت میمۆری و فلاش میمۆری و هارد پاسۆرد دادەنێ.
Top