مۆنتیۆرێكی تەنك و پۆرتێبڵ

مۆنتیۆرێكی تەنك و پۆرتێبڵ
زۆر ئامێری دیجیتالی سەردەم بۆ هەڵگرتن و سەفەر و گەشت و گەڕان دەبن، چونكە بچوكن و كەم كێشن، بەڵام بۆ مۆنیتیۆر واتە (شاشە) رەنگە ئەمە دژوار بێت. كۆمپانیایەكی مۆنتیۆری 12,5 ئینجی Lapscreenی لە پیشانگای لاس و گاسدا خستەڕوو هەم كێشی كەمە و هەم تەنكە، بەكارهێنەر دەتوانی لەگەڵ خۆی بۆ هەموو شوێنێك بیبات.
شاشەكە لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی سەرەكی كە دەكرێت شاشەی لەسەر دابندرێ و تەنیا و تەنیا 4 ملم باریكە. بەشەكەی تر كە شوێنی وایەرەكانە 8 ملمە. شاشەكە بە كێبڵێكی USB دەكرێت بە لاپتۆپ و مۆبایلەوە پەیوەند بدرێت.
درێژایی مۆنتیۆرەكە 28 سانتیمە و پانایشی 21 سانتیم و كێشەكەی تەنیا 400 گرامە، كوالیتی نیشاندانی full HDیە. گۆشەی دیدی مۆنتیۆرەكە 178 پلەیە.
Top