كاتژمێرێكی تایبەت بە وەرزش و چالاكی جەستەیی

كاتژمێرێكی تایبەت بە وەرزش و چالاكی جەستەیی
پێشانگای ئەمساڵی CES2019 كە لە سەرەتای زستانەوە بەڕێوەچوو، كاتژمێری هۆشمەندەكان لەلایەن زۆربەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێوە خرانەڕوو. كۆمپانیای mobvoi لەو پێشانگایەدا دوو كاتژمێری خستەڕوو كە بە جۆرەكانی TicWatch E2 ناسراوە. كاتژمێرەكە لە سیستەمی wear OS سوود وەردەگرێ. كاتژمێری ناوبراو ئۆتۆماتیكی توانای ناسینی جۆری چالاكیەكانی جەستەیی هەیە، بۆ نموونە كاتێك بەكارهێنەر سواری پایسكل دەبێت و هەركات یەكەم پێدانی لێدا، كاتژمێرەكە دەچێتە سەر وەرزشی پایسكل لێخوڕین.
كاتژمێرەكە كاتژمێرێكی هاوشێوەی هەیە، بەڵام تۆزێك جیاوازترە لە مەوادیەكی پتەو دروستكراون كە لەكاتی هەلومەرجی سەختی وەك بەربوونەوە، كەوتنە ناو ئاو و كەش هەوای گەرم و سارد تێكناچن، لە قوڵایی ئاویشدا كێشەیان بۆ نایەتە پێش، كاتژمێرەكان وەك كاتژمێرێكی نیزامی ناسراون و لە هەلومەرجی شەڕیشدا سوودیان لێوەربگیردرێت. ئەركەكانی دیكە وەك، بەرزی پێو، ژیروسكوپ، لێدانی دڵیشی تێدایە.
Top