كامێرایەك راستەوخۆ بە ئایفۆن پەیوەند دەدرێ

كامێرایەك راستەوخۆ بە ئایفۆن پەیوەند دەدرێ
لە پیشانگای ساڵانەی CES ئەمساڵدا زۆر داهێنانی نوێ بەرچاو دەكەوتن، بەتایبەتی لە بواری كامێرا و كاتژمێر و تەبلێت و لاپتۆپدا..
كۆمپانیای VuPoint لە پیشانگادا دوو كامێرای ئەكشنی خۆی خستەڕوو، واتە ئەو كامێرایانەی كە بۆ تۆماركردنی فیلمی جوڵەدار وەك وەرزش و جۆڵەكان لە بەرهەمهێنانی فیلمێكدا بەكاردێن.
یەكێك لە كامێراكان كە بە جۆری smize ناسراوە و راستەوخۆ لەگەڵ مۆبایل ئایفۆن و ئایپاد پەیوەند دەدرێت. ئەو وێنانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن سەرووی فول ئیچدین. زۆرتر وەك كامێراكانەی Gopro دەچێت.
كامێراكە ئاپێكی تایبەتیشی لەگەڵدایە كە دەكرێت هەر لەوكاتەدا فیلمەكە دەگری مۆزیكشی بۆ دابنێی یان دیمەنی ستۆدیۆیی تێدا زیاد بكرێت. هەندێك تایبەتمەندی دیكەی كامێراكە بریتیە لە پشتیوانی كردن لە میمۆری تایبەتی خۆی، تۆماركردنی تایم لپس، وێنەی لایڤ بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. ئەگەر بەكارهێنەر بچێتە ناو ئاویش دەتوانێت فیلم و وێنە هەڵبگرتێەوە چونكە هەتا قوڵایی دە مەتر خۆڕادەگرێت.
Top